AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ١٣ ١٢:١١

عێراقچی: گەلی ئێران لە شەڕی 12 ڕۆژەدا سەلماندی بە زریانی گەورەتریش ڕیشەکێش نابێت

عێراقچی: گەلی ئێران لە شەڕی 12 ڕۆژەدا سەلماندی بە زریانی گەورەتریش ڕیشەکێش نابێت

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کرد: شەڕی 12 ڕۆژه یەکێک له خاڵه یادگاری و لەیادنەکراوەکانی مێژووی ئێران دەبێت، چونکه گەلی ئێران سەلماندیان که بەم بایه و تەنانەت زریانه گەورەترەکانیش له  ناڕووخێنرێن و ڕیشەکێش نابن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 14ی گەلاوێژ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ڕۆژی هەواڵنێر بە یادی شەهید سارمی ناونراوە. شەهید سارەمی شانبەشانی دیپلۆماتکاران شەهید بوو. مەیدان و دیپلۆماسی و میدیا پێکەوەن.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەی قسەکانیدا وتی: شەڕی ١٢ ڕۆژە یەکێک لە خاڵە یادگاریی و بەردەوامەکانی مێژووی ئێران دەبێت، چونکە زلهێزەکان، ڕژێمی زایۆنیستی، بە هاوکاری لەگەڵ لایەنەکانی دیکە، دەستدرێژییەکیان بۆ سەر ئێران ئەنجامدا بەو هیوایەی کە بتوانن بە ئارەزووەکانی خۆیان بگەن، بەڵام گەلی ئێران سەلماندی کە ئەوان هێندە ڕەگ و ڕیشەیان لەم خاکەدا داکوتاوە کە بە ئەو بایانە و لەوەش گەورەتر ڕەگیان هەڵنەکێشاوە چونکوو ڕەگ و ڕیشەیان لەم خاکەدا هەیە کە تەمەنی هەزاران ساڵە.

دواتر عەراقچی ڕێزی لە بنەماڵەی شەهید نیما ڕەجەب پوور، لە شەهیدانی هێرشی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر بینای شووشەیی دەزگای پەخشی ئێران گرت.

News ID 56258

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha