AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ٢٥ ١٨:٤٢

نوێنەری مەجلیسی ئێران: هەرگیز وەلانانی پیتاندنی یۆرانیۆم قبووڵ ناکەین

نوێنەری مەجلیسی ئێران: هەرگیز وەلانانی پیتاندنی یۆرانیۆم قبووڵ ناکەین

ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی مەجلیس جەختی کرد کە ئێران ناڕواتە ژێر باری گوشارەکانی ڕۆژاواوەبۆ هەڵپەساردنی پیتاندن و هەر جۆرە هەوڵێک بۆ گەڕاندنەوەی گەمارۆکان، لەگەڵ وەڵامی یەکلایی ئێرانەوە بەرەوڕوو دەبێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلائەدین برووجێردی، لە کاردانەوە بە هەڕەشەی هەندێک وڵاتی ئەورووپی لەسەر چالاک کردنەوەی میکانزیمی پەلەپیتکە و گەڕاندنەوەی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران هەمبەر ئەو هەڵانە، کاردانەوەی گونجاوی دەبێت.

ناوبراو ئاماژەی کرە سەر هێرشی دوژمن بۆ سەر ناوەندە ئەتۆمییەکان و وتی: ئەوان هەڵەیەکی گەورەیەکان کرد و چێوەکەەشیان خوارد و بە پەسەند کراوی مەجلیس ئێران سەرجەم هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕاگرت.

ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی مەجلیس جەختی کرد کە ئێران ناڕواتە ژێر باری گوشارەکانی ڕۆژاواوەبۆ هەڵپەساردنی پیتاندن و هەر جۆرە هەوڵێک بۆ گەڕاندنەوەی گەمارۆکان، لەگەڵ وەڵامی یەکلایی ئێرانەوە بەرەوڕوو دەبێتەوە.

برووجێردی وتیشی: هیوادارین ئەورووپیەکان ژیرانە هەڵسوکەوت بکەن. کۆماری ئیسلامی ئێران نیشانی دا کە ئێران وڵاتێک نییە کە ئەوان هەڕەشەی لێبکەن و بە گوشار و هەڕەشە، لە بەرژەوەندی و مافی یاسایی خۆی پاشەکشێ باکات.

News ID 56005

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha