AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ٢٣ ١٨:٢٤

ئێران بینا ڕووخاوەکانی شەڕ نۆژەن دەکاتەوە

ئێران بینا ڕووخاوەکانی شەڕ نۆژەن دەکاتەوە

سەرۆک کۆماری ئێران لە میانەی سەردانی لە خێزانە زیان‌بەرکەوتووەکانی شەڕی 12 ڕۆژە، وتی: ڕێککەوتووین کە ماڵ و بینا زیان‌بەرکەوتووەکان نۆژەن بکەینەوە و ڕادەستی هاووڵاتیانی بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان لە میانەی سەردانی لە خێزانە زیان‌بەرکەوتووەکانی شەڕی 12 ڕۆژەی ئیسرائیل لە دژی ئێران، وتی: نیگەران مەبن، یارمەتی دەدەین و هەر کارێک لە دەستمان بێت بۆ ئێوەی دەکەین و بڕیار دراوە تا کاتی چێکردن و نۆژەن‌کردنەوەی ماڵە ڕووخاو و زیان‌بەرکەوتووەکان، ماڵێکتان بۆ نیشتەجێ‌بوون بۆ دابین بکات.

وتیشی: ڕێککەوتووین تا خانووە زیان‌بەرکەوتووەکان هەر بەو جۆرەی کە بوون، نۆژەن بکەینەوە و ڕادەستی هاووڵاتیانی بکەین.

News ID 55985

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha