بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پارێزگای سویدا لە باشووری سووریا بۆ دووهەم ڕۆژی بەردەوام پێکدادانی قورسی نێوان گرووپە چەکدارییەکانی سەر بە درۆزییەکان و هۆزە عەرەبەکانی سەر بە حکومەتی کاتی سووریای بە خۆوە بینی؛ پێکدادانێک کە بە چەکی قورس لە چەندین بەرە لە ئارادا بوو و تا ئێستا چەندین کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتەکان ، ئاڵۆزییەکان کاتێک دەستی پێکرد کە چەند ڕۆژ لەمەوپێش گەنجێکی درۆزی لە ڕێگای جادەی دیمەشق-سوەیدا لەلایەن کەسانێکی نەناسەوە کە لەوانەیە هۆزە عەرەبەکان بوو، کرایە ئامانج. ئەو ڕووداوە بووە هۆی تووڕەیی گەنجانی درۆزی و لە کاردانوەدا، هەندێک کەسی عەرەب لەلایەن ئەوانەوە دەستگیر کران.
شێخ حەموود حەناوی، ڕێبەرێکی ئایینی درۆزییەکان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک داوای دان بەخۆدا گرینی لایەنەکانی کرد و وتی: نە چەک، بەڵکوو عەقڵ، شەرافەتی ئێمە دەپارێزێت.
هەروەها داوای لە ئەحمەد شەرع کرد بۆ کۆنترۆڵی خێرای قەیرانەکە بێتە کایەوە و دەستێوەردان بکات.
پێکدادانی خوێناوی لە سووریا؛ زیاتر لە 20 کوژراو و 80 بریندار لە شەڕی درۆزی و عەرب
بە چڕ بوونەوەی ئاڵۆزییە ئێتنیکی و ئایینییەکان لە باشووری سووریا، پارێزگای سویدا بۆ دووهەم ڕۆژی بەردەوام پێکدادانی بەربڵاوی لە نێوان درۆزییەکان و عەرەبەکانی بە خۆوە بینی کە 20 کوژراو و 80 برینداری لێکەوتەوە.
News ID 55976
Your Comment