AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ٢٣ ٠٨:٥٣

غەریب ئابادی: پاگەندەی فریودانی ئێران لە سەر کورسی دانوستان درۆیە

غەریب ئابادی: پاگەندەی فریودانی ئێران لە سەر کورسی دانوستان درۆیە

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کرد کە هێزەکانی ئێران بە هاوئاهەنگی تەواو و زانیاری لە سەرجەم لایەنەکان لە دانوستانەکان بەشداری دەکەن و پاگەندەی فریودانیان لە سەر کورسی دانوستان ناڕاستە.


بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کازم غەریب ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لەسەر دۆخ و بەرنامەڕێزییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرەنگار بوونەوەی هەڕەشە بیانیەکان، رایگەیاند: لە دوو بەرەی سیاسی و سەربازی بەرنامرڕێزی پێویست کراوە. هاوکاران و دۆستانی ئێمە لە بەشی سەربازی و بەرگری کاری خۆیان دەست پێکردووە. ئاڵبەت ئەوە بە واتای دەسپێکی ئامادەسازی بەرگری و سەربازی دوای ناردنی نامەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا نەبوو.

غەریب ئابادی درێژەی دا: لە ژاتی دانوستانەکان بوو کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە نامەی خۆیدا باسی شەست ڕۆژی هێنایە ئاراوە؛ بەڵام دامودەزگاکانی ئەمریکا خۆیانیش خۆیان بۆ هەر جۆرە هەوڵێک ئامادە کردبوو، تەنانەت لەوانەیە لە کاتی گفتوگۆکان هەوڵگەلێک ئەنجام بدرێت؛ چونکوو لەگەڵ لایەنێکی ڕاستگۆ نین و گفتوگۆ ناکەن. کەواتە لۆژیک و عەقڵی سالم ئەوە دەڵێت کە نابێت متمانە بە ئاوەها کەسێک بکرێت و ئەبێ خۆ بۆ دۆخی جیاواز ئامادە بکرێت.

هەروەها وتیشی: بەشی سیاسی و بەرگری-سەربازی دوو لایەنی تەواوکەرن و بەشە سەربازییەکان ئەبێ ئامادەیی پێویستیان هەبێت تا بتوانن لە کاتی هەر جۆرە هێرشێکی چەکدارانەدا وەڵام یەکلایی بدەنەوە.

غەریب ئابادی سەبارەت بە قسەی هەندێک لایەن لەسەر ئەوەی کە بۆچی دانوستان دەکەین یان گرینگایەتی دیپلۆماسی وتی: ئەو جۆرە لێدوانانە گەڵاڵەی فریوە. من دەمەوێت ئەوە بڵێم کە لەوانەیە گەڵاڵەی فریو پێک بێت بەڵام ئەوەی کە بڵێین کە هێزەکانی ئێران لە سەر کورسی دانوستان فیرویان خواردووە ناڕاستە. چونکوو ئێمە پێش لە بەشداری لە نێو دانوستانەکان وانەی پێویست تێدەپەڕێنین و پێش لە هەر گفتوگۆ و ناردنی پەیام یان وەڵامێک، سەرجەم لایەنەکان هاوئاهەنگن.

News ID 55975

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha