بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەکبەر ویلایەتی ڕاوێژکاری ڕێبەری ئێران لە کاروباری نێودەوڵەتیدا، وێڕای ئاماژە بە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییە ئاشتیخوازانەکانی ئێران، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکسدا نووسی: ئەو هێرشە ناڕەوایەی کە بۆتە هۆی زیانی قورس لە دامەزراوە ناڤۆکییەکانی ئێران، بە توندی ئیدانە دەکەین و واشنتۆن وەک بەرپرسی سەرەکی ئەو جەنایەتە نەشیاوە، دەبێ هەمبەر بە قەرەبووی زیانە ماددی و مەعنەوییەکانی وەڵامدەر بێت.
وتیشی: کۆماری ئیسلامی بەپێی مافی یاسایی خۆی بۆ وەڵامدەرکردنی دەستدرێژکاران، لەباری یاسایی و دیپلۆماتیکەوە پەیجۆری ئەو دەستدرێژییە لە ناوەندە هاوپەیوەندە نێودەوڵەتییەکان بە تایبەت ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە.
Your Comment