بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە حەڤدەهەمین کۆبوونەوەی لوتکەی کۆمەڵەی ئابووریی گەلانی ئاسیای ناوەڕاست (ئیکۆ)لە کۆماری ئازەربایجان وتی: [هێرشی نایاسایی و تیرۆریستی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر کۆماری ئیسلامی ئێران بە پێشێل کردنی ڕوون و ئاشکرای یاسا و پێوەر و بنەما نێودەوڵەتییەکان، لەوانە مادەی ٢، بڕگەی چوارەمی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و بە پشتیوانی سوپای دەستدرێژکاری ئەمریکا بوو.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەرۆک کۆمار وتی: سیاسەتی دراوسێیەتی وەک ئەولەویەتێک بۆ دیپلۆماسیەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەمێنێتەوە. بۆ ئێمە ئیکۆ دەرفەتێکە بۆ هاوکاریی نێوان دراوسێکان و لەم ڕوانگەیەشەوە لە پێشەوەی دیپلۆماسی ئابووریی فرەلایەنەماندایە. ئێمە باوەڕمان بە هێز و توانی ئیکۆ و تواناییە بەرفراوان و ڕاستەقینەکانی ئیکۆ هەیە کە دەتوانێ پەرە بە گەشەکردن، خۆشگوزەرانی و خۆڕاگری وڵاتانی ئەندام و تەواوی ناوچەکە بدات.
پێویستە دانوستانی بازرگانی ئازادی ئیکۆ بە زووترین کات دەست پێبکرێت
پزشکیان ڕایگەیاند: پێویستە بە زووترین کات دانوستانەکانی بازرگانی ئازادی ئیکۆ دەست پێبکرێت و ئامانجی دامەزراندنی ناوچەی بازرگانی ئازادی ئیکۆ بێت تا ساڵی ٢٠٣٥.
لەم ١٠ ساڵەدا وڵاتانی ئەندام دەرفەتیان دەبێت بۆ دابینکردنی پێداویستییە ژێرخانی نیشتمانی و ناوچەییەکان کە پێویستن بۆ ئەوەی ناوچەی بازرگانی ئازادی ئیکۆ بتوانێت کارا بکات.
Your Comment