بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە سەر بڕیاری خرانە مەزادی بینا مێژووییەکانی ئێران بە مەبەستی سەرمایەدانەری بۆ نۆژەنکردنەوە، بووژاندنەوە و وەبەرهێنان لە لایەن سندووقی گەشەی پیشەی دەستی و بووژانەوەی شوێنەوارە مێژوویی و فەرهەنگییەکان، ناوی 5 بینای مێژوویی کوردستانیش هاتووە.
بیناکانی کوڕەی ئاجورپەزی، یانەی ئایەتوڵڵا مەردووخ کوردستانی، یانەی ئەحمەدی، حەمامی قەسڵان و یانەی مەلایی، ئەو بینا مێژووییانەی کوردستان کە دوای گرێبەستی سەرمایەدانەری، بڕیارە دوای ماوەیەکی دیار نۆژەن بکرێنەوە.
Your Comment