AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ٧ ٠٦:٥٥

کاردانەوەی ئێران بە وتەی بەرپرسانی ئەمریکا دژی ئایەتوڵا خامنەیی

کاردانەوەی ئێران بە وتەی بەرپرسانی ئەمریکا دژی ئایەتوڵا خامنەیی

باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: وتەدانی بەرپرسانی ئەمریکا دژی ڕێبەری ئێران تیرۆریستانەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە نامەیەکدا بۆ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان، ئەنجومەنی ئاسایش و سەرۆکی مەکۆی گشتی، لێدوانی بێشەرمانەی بەرپرسانی ئەمریکا و زایۆنیستیەکان لەدژی ڕێبەری ئێرانی شەرمەزار کرد.

ئەمیر سەعید ئیرەوانی، باڵوێزی ئێران و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە نامەیەکدا بۆ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان، ئەنجومەنی ئاسایش و سەرۆکی مەکۆی گشتی، بە توندی لێدوانی بێ شەرمانەی بەرپرسانی ئەمریکا و زایۆنیستی دژ بە ڕێبەری باڵای ئێرانی شەرمەزار کرد و داوای لە سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان کرد بە توندترین شێوە ئیدانەی ئەم هەڕەشانەی تیرۆر بکات و ئەو جۆرە لێدوانانە بە نایاسایی و نابەرپرسیارانە و تیرۆریستی بزانێت.

News ID 55773

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha