AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ٥ ٢١:٠٧

ئەمریکا: عودەید گەورەترین پێکدادانی مێژووی ئەرتەشی ئەمریکا بوو

ئەمریکا: عودەید گەورەترین پێکدادانی مێژووی ئەرتەشی ئەمریکا بوو

سەرۆک ئەرکانی گشتیی ئەرتەشی ئەمریکا وتی: ئەوی لە بنکەی ئاسمانیی عودەیدی قەتەر ڕووی دا، گەورەترین پێکدادانی سیستەمی مووشەکیی پاتریۆتی ئێمە لە مێژووی ئەمریکا بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الجزیره"، دێن ڕیزێن کین سەرۆک ئەرکانی گشتیی ئەرتەشی ئەمریکا وێڕای ئیدعای پێوشوێن‌گرتنی هەموو مووشەکە ئێرانییە هاویشتراوەکان بۆ بنکەی عودەیدی قەتەر بە سیستەمی مووشەکی پاتریۆتی ئەمریکی و قەتەری، وتی: ئەوی لە بنکەی ئاسمانیی عودەید ڕووی دا، گەورەترین پێکدادانی سیستەمی مووشەکیی پاتریۆت لە مێژووی ئەرتەشی ئەمریکا بوو.

ناوبراو ئیدعایشی کرد: ئەو بۆمبایانەی بە سەر دامەزراوەی فۆردۆدا ڕژا، هەموو ئامانجەکانیان پێکاوە و من لەبارەی باسکردنی ئەنجامەکانی هێرش بۆ سەر ئێران نەخراومەتە ژێر گوشارەوە.

News ID 55759

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha