بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "روسیا الیوم"، گۆڤاری ئەمریکیی "پاپیولار میکانیکز" لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: ئەمریکا بە هێرشکردنە سەر ئێران دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتەی کردۆتە ئامانجی بۆمبا سەنگەربڕەکانی خۆی و ئەگەر ئاوڕێک لە مێژوو بدەینەوە، تێدەگەین کە ئەگەری لەناونەچوونی ئەو دامەزراوانە هەیە.
ئەو گۆڤارە ئەمریکییە ڕاشیگەیاند: هۆکاری ئەو باسە، جۆرە چیمەنتۆ و کۆنکرێتە ئێرانییەکان کە تا بە ئەوڕۆ لە بەرامبەر بۆمبا سەنگەربڕەکاندا سەرکەوتوو بووە، چونکە لە هەواڵە ئەرشیڤییەکانی دەیەی یەکەمی ساڵی 2000دا دەخوێنینەوە کە چۆن بۆمبایەکی سەنگەربڕ نە تەنیا بینایەکی ژێرزەوینیی ئێرانی لەناونەبردووە، بەڵکوو بۆمباکە لە بیناکەدا گیری کردووە.
"پاپیولار میکانیکز" جەخت لەوەش دەکات: لەو کاتەوە ئێران لە بواری بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ زۆر پتەوەکاندا زۆر پێشکەوتی کردووە و گومانێک لەوەدا نییە کە ئەم چیمەنتۆیە وێڕای ئاوێتەکرانی ئەلیافی پۆڵایین، مایەی سەرکەوتنی ئێران لە بەرامبەر بۆمبا سەنگەربڕەکانە.
Your Comment