AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ٣ ٠٧:١٦

سپای پاسداران بۆ ئەمریکا: لە شوێنی خۆتان نەبزوون

سپای پاسداران بۆ ئەمریکا: لە شوێنی خۆتان نەبزوون

فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران هۆشداریی بۆ سەرۆکی ئەمریکا نارد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران هۆشداریی بۆ سەرۆکی ئەمریکا نارد و وتی: ئاگادارتان دەکەینەوە کە ئەگەر جارێکی تر دەستدرێژی بۆ سەر ئێران دووبارە بکەنەوە، وەڵامی توند و پەشیمانکەرەوەتان دەدرێتەوە.

سەردار محەممەد پاکپوور، فەرماندەی گشتیی سپای پاسداران، دوای ئۆپەراسیۆنی بەشارەت فەتح، بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و بە ئاراستەی سەرۆک کۆماری گەمژەی ئەمریکا کرد.

لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: ئاگادارتان دەکەینەوە کە ئەگەر جارێکی دیکە ببزوون و دەستدرێژی بۆ سەر کۆماری ئیسلامی و خاکی ئێرانی سەربەرز دووبارە بکەنەوە، وەڵامێکی واتان دەدەینەوە ببنە پەندی مێژوو.

News ID 55717

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha