بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاوکات لەگەڵ درێژەی هێرشەکانی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر خاکی ئێران و بەرزبوونەوەی هەڕەشە ئاشکرا و کاولکارییە ئامانجدارەکان، هەمدیسان سەرنجەکان خراوەتەوە سەر دامەدەزگا نێودەوڵەتییەکان؛ دامەدەزگاگەلێک کە لە دروشمدا، پارێزەری ئاشتی و ئاسایشی جیهانین، بەڵام بە کردەوە، زیاتر لە جاران بوونەتە ئامرازی سیاسی.
بە چەشنێک کە کاتێ لە حەوتەی ڕابردوو هێرشی درۆنی و سابێریی ڕژیمی زایۆنی، هێلە سوورەکانی مافی نێودەوڵەتیی بەزاند، وەڵامی ئەو دامودەزگایانە تەنیا بێدەنگی بووە.
ئەنجومەنی ئاسایش؛ دامودەزگایەک لە بندەستی ئیرادەی ئەمریکا
ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە دەسەڵاتێکی بەربڵاو، دەتوانێ لە بەرامبەر هەڵمەتی هەڕەشەمەنەدەکان بۆ سەر ئاشتیی جیهانی بوەستێ و بڕیارنامەی پێویست دەر بکات. بەڵام ئەزموون سەلماندوویەتی کە کاتێک پای ئیسرائیل لە گۆڕێدا بێت، توانای ڤێتۆی ئەمریکا دەبێتە قەڵغانێکی بەرگرانە لە تلاڤیڤ.
ئەزموونی شەرعیەتی دامودەزگا جیهانییەکان
زۆربەی شرۆڤەگەران لەو باوەڕەن کە دەستەوەستانیی ئەنجومەنی ئاسایش لە بەرەوڕووبوونەوەی شەڕئاژوێی ئیسرائیل، شەرعیەتی ئەو دامودەزگایەی تەواو بردۆتە ژێر پرسیار. کاتێک ئەندامێکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی، بە ئاشکرا هەڕەشەی هێرش دەکا و هەڕەشەکەی ڕادەپەڕێنێت، بەڵام وەڵامێک وەرناگرێت، چێتر ناکرێ دڵخۆش بین بە میکانیزمە نێودەوڵەتییەکان وەک دەستەبەرکەری ئاشتی.
شەڕێک کە ئاشتی جیهانی بە گاڵتە گرتووە
لە هەلومەرجێکدا کە دەستدرێژییەکانی تلاڤیڤ درێژەی هەیە، بێدەنگیی دامودەزگاگەلێکی وەک ئەنجومەنی ئاسایش، نە تەنیا ئێران، بەڵکوو تێکڕای تەکوزیی نێودەوڵەتیی خستۆتە مەترسییەوە. ئەگەر کۆمەڵگای جیهانی ناتوانێ لە بەرامبەر ئەو ڕەوتە کاردانەوەی هەبێت، یاسای نێودەوڵەتی بە ئاشکرا دەبێتە کۆمەڵێک دروشمی ناکارا.
درێژەی سیاسەتی بێدەنگی هەمبەر بە غەزە
ڕەزا میرانیان باڵوێزی پێشووی ئێران لە کوەیت، لەوبارەیەوە بە مێهری ڕاگەیاند: ئەم دەستەوەستانییە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، هەمانە کە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو بە ئاشکرا لە حەقی خەڵکی فەلەستینیش کراوە و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هیچکات دەستدرێژییەکان بۆ سەر ئەو غەزەی ئیدانە نەکردووە.
وتیشی: ئێستاش گرینگ ئەوەیە کە ڕای گشتیی جیهان دوای دیتنی جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە غەزە و ئێران، لایەنگری لە هەڵویستی ئێران و فەلەستین و غەزە دەکەن.
دەستەوەستانیی دامودەزگا نێودەولەتییەکان هەمبەر بە ئێڕان
"ئەبوڵفەزەلی زوهروەند" باڵوێزی پێشووی ئێران لە ئیتالیا و ئەفغانستان، لەبارەی بێدەنگیی دامودەزگا نێودەوڵەتییەکان هەمبەر بە دەستدرێژییەکانی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر ئێران، وتی: هۆی سەرەکیی ئەو دەستەوەستانە دەبێ لە بەستێنی پێکهاتەی ئینتیمایان بە ڕۆژئاوا لێک بدرێتەوە، چونکە زۆربەی ئەو دامودەزگایانە، لە باری ماڵی و ئاراستەکارییەوە، لە ژێر هێژمۆنیای وڵاتانی ڕۆژئاوایین.
زوهرەوەند ئاماژەی بە لێداونەکانی سەرۆکی ئەڵمانیا لەبارەی ئەم شەڕە و بە کارهێنانی چەمکی "کاری پیس"سپاردنی ڕۆژئاوا بە ئیسرائیل کرد و وتیشی: ڕۆژئاواییەکان کە خۆیان هەمبەر بە نۆرم و یاساگەلی نێودەوڵەتی بە بەرپرس دەزانن و ناتوانن ڕاستەوخۆ لەو چوارچێوانە تێپەڕن، بەڵام بە دانانی ئیسرائیل لە دەروەی سیستەمی یاسایی، زۆربەی ئەو ڕاسپاردانەی کە خۆیان مۆڵەتی ڕاپەڕاندنیان نییە، بە تلاڤیڤیان ئەسپاردووە.
Your Comment