بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کازم غەریب ئامادی ڕایگەیاند: هێرشەکان ئیسرائیل بۆ سەر ئێران پێچەوانەی هەموو یاسا نێودەوڵەتییەکانە بەلام ئەو ناوەندانە و بەتایبەتی ئەنجومەنی ئاسایش هیچ کاردانەوەیەکی جیدی نەنواند هەمبەر ئەو هێرشانە.
ناوبراو درێژەی دا کە ئەمریکا هەمیشە پاڵپشتی ئیسرائیل بووە و ئێمە ئەوە دەزانین بەڵام ئەگەر بیەوێت بێتە مەیدانی شەڕ ئەوە لە زیانی ئەوانە و ئێمە وەکوو هەمیشە بەرگری لە بەرژەوەندی نەتەوەییمان دەکەین.
وتیشی کە ئێمە هەمیشە لەسەر دیپلۆماسی بووین بەڵام لە هەینی ڕابردووەوە لە وەڵامی ئە هێرشانە دانوستانمان هەڵپەساردووە و خەریکی بەرگری لە خۆ و هاوکات هێرش بۆ سەر ئیسرائیلین.
Your Comment