بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەعسومە عەزیمی، کارمەندی نووسینگەی ئەرشیڤی ناوەندی دەنگ و ڕەنگ، بەهۆی هێرشی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر بینای شووشەیی ناوەندی دەنگ و ڕەنگی ئێران، شەهید بوو.
هەروەها چەند خولەکێک پێش ڕاگەیەندرا کە نیما ڕەجەبپوور و کەسێکی دیکەش بەهۆی سەختی برینەکانی لە هێرشەکەدا شەهید بووە.
دوێنێ 26ی جۆزەردان بە مووشەکی ڕژێمی زایۆنی هێرشی کرایە سەر بینای بەشی پەخشی هەواڵی ناوەندی دەنگ ڕەنگی ئێران لە تارانی پایتەخت. دوابەدوای ئەم هێرشە دڕندانەیەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر تەلەفزیۆنی ئێران، بەشێک لە کارمەندان و ڕۆژنامەنووسان بریندار بوون
Your Comment