AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٢٦ ٠٨:٣٢

سپای پاسداران : سیستەمی بەرگری دوژمنمان لەکار خست

سپای پاسداران : سیستەمی بەرگری دوژمنمان لەکار خست

سپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند: لە شەپۆلی نوێی ئۆپراسیۆنی مووشەکی بە بەکارهێنانی شێوەی نوێ، سیستەمی بەرگری دوژمنمان تووشی کێشە کرد و بەشە بەرگرییەکانی ئیسرائیل یەکتریان کردە ئامانج.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سپای پاسدارانی ئێران لە ڕاگەیێندراوی ژمارەی 6 ی ئۆپراسیۆنی بەڵێنی سادقی 3 ڕایگەیاند:

ئەوە شەپۆلی نوێی هێرشی مووشەکی سپای پاسدارانبەهێزتر و کاولکەرتر دەستی پێکرد.

لە ئەو ئۆپراسیۆنەدا، سیستەمی فەرماندەیی و کۆنترۆڵی ئیسرائیل، بەبەکارهێنانی شێوەی نوێ و بەهرە وەرگرتن لە توانایی هەواڵگری و جیهازاتی تۆکمە کراو لەلایەن شەهیدان، باقری، سەلامی و حاجی زادەوە، سیستەمی بەرگری چەن لۆیی دوژمن تووشی کێشە بوو و یەکترین دەکردە ئامانج.

ئەو ئۆپراسیۆنە نیشانی دا کە بەڵێنەکانی ئەو شەهیدانە بۆ ئەنجامی بەڵێنی سادقی 3 جێبەجێ کرا و هەروەها لێکدانەوە و بەراوردەکانی دوژمنی وەهماوی و دەستدرێژی زایۆنی و ئەمریکا بۆ سەر ئێران بەتواوەتی هەڵە بووە و ئێستا لەناوچوونی ئیسرائیل دەبینین.


و مَا النصرُ اِلا مِن عِنداللهِ العزیزِ الحَکیم

پێوەندییە گشتییەکانی سپای پاسدارانی ئێران

News ID 55512

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha