بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موجتەبا خالدی وتەبێژی کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران بە ئاماژە بە شەهیدبوونی دوو هێزی فریاکەوتن لە پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات و لە قەسری شیرین لە کاتی خزمەتگەیاندن لە ئەنجامی هێرشی ڕژیمی زایۆنی، وتی:لە هێرشە دڕندەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە نیشتەجێبوون و سەربازییەکانی پارێزگای تاران ٣٢٩ کەس بریندار و ٧٨ کەسیش شەهید بوون.
🔹ژمارەی نافەرمی شەهیدانی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمڕۆی ڕژیمی زایۆنیستی لە پارێزگای تاران بە ٣٢٩ بریندار و ٧٨ شەهید مەزەندە دەکرێت.
هەڵمەتی فریاکەوتن و ڕزگاری لە 12 پارێزگای وڵات بەردەوامە و تا ئێستا 95 هاووڵاتی بریندار گواستراونەتەوە بۆ ناوەندەکانی دەرمانی و 26 کەسیش لە لایەن هاوکارانمانەوە هەر لە شوێنی ڕووداوەکان چارسەریی خێرایان بۆ کراوە.
وتیشی: سەرجەم 140 تیمی ئۆپەراسیۆنیی کۆمەڵەی مانگی سوور لەو چالاکییەدا بەشدار بوونە و 670 کەسیش بە شێوەی خۆویستانە یارمەتیی هێزە پسپۆڕییەکانی ئەم کۆمەڵەیان داوە.
Your Comment