بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المیادین"، میدیاکانی ڕژیمی زایۆنی لە درێژەی کاردانەوەیان بە دەسکەوتی گەورەی ئیتلاعاتی ئێران لە دژی ئەو ڕژیمەیان، کاتبەندیی ئێران بۆ ڕاگەیاندنی دەسکەوت و بەڵگە ناڤۆکییەکانی ئیسرائیلیان گرێ دایەوە بە دانوستانەکانی تاران و واشنتۆن.
لەمناوە کەناڵی تەلەڤیزیۆنی عەرەبیی "ئارمنیووز"، بە ئاوڕدانەوە لە گەورەترین دزەی هەواڵگرانەی ئێران لە دژی ئیسرائیل لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنێکی نهێنی و وردبینانە، ڕایگەیاند: ئایا ئەمە تەنیا دزەی هەواڵگرییە یان بوومەلەرزەیەکی سیاسییە کە هاوکێشەکانی ناوچە هەڵدەتەکێنێت؟ بەرپرسانی ئیسرائیلی بێدەنگن و میدیا عێبرییەکانیش سەراسیمەن.
ئەوە لە کاتێکدایە کە سەید ئیسماعیل خەتیب وەزیری ئیتلاعاتی ئێران، ئەوڕۆ سەبارەت بە وردەکارییەکانی ئەم گورزە کوشەندەیە لە تلاڤیڤ، ڕوونی کردەوە: بەڵگە گردوکۆیە بەدەستهاتووەکان لە ئۆپەراسیۆنێکی بەربڵاو، هەمەلایەنە و ئاڵۆزدا، وێڕای گواسترانەوە و پارێزراوبوونی شوێنی ڕاگرتنی، سەرەڕای لەخۆگرتنی زانیارییە بەربڵاوی پلانی ناڤۆکیی ڕژیمی زایۆنی، بەڵگەگەلێکی تریشی لە پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکا، ئەورووپا و وڵاتانی تریشی لەخۆ گرتووە کە ئەمە نیشاندەری لێهاتوویی ئافەندیی ئێرانە.
Your Comment