بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئەیبیسینیووز، ڕافائێل گرووسی، بەڕیوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە ماینەی سینماری یەک حەوتەیی ئاژانسی لە ڤیەن، بە ئاماژە بە دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان تاران و واشنتۆن لەبارەی پلانی ناڤۆکی ئێران، وتی کە هێشتا لەبارەی دانوستانەکان بڕیاری کۆتایی نەگیراوە، بەلام درێژەی دانوستانەکان لەخۆیدا نیشانەیەکی باشە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی بەرامبەر.
ناوبراو هەروەها ئیدعای کرد کە نوێنەرێکی ئەو ئەوڕۆ لە تارانە کە بە گوێرەی ئەیبیسینیووز، ئەو کەسە ماسیمۆ ئاپارۆ جێگری پادمانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمییە و بەرپرسایەتی چاودێریی پلانی ناڤۆکی ئێرانی لە ئەستۆیە.
Your Comment