بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری کوردستانی سووریا ڕایگەیاند کە لە دانوستانەکانی داهاتوو لەگەڵ حکومەتی نوێی سووریا، لەسەر دامەزراندنی سیستەمی لامەرکەزی داکۆکی دەکەن.
بەدران چیا کورد، یەکێک لە بەرپرسانی ئەو ناوچە، لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەری فەرەنسا وتی کە دوولایەنەکە بەزوویی لە دیمەشق دیدار دەکەن تا سەبارەت بە شێوەی جێبەجێ کردنی ڕێکەوتنێک کە لە مانگی مارس بۆ تێکەڵ کردنی ناوەندە کوردییەکان لە پێکهاتەی حکومەتی سووریا واژۆ کرا، گفتوگۆ بکەن.
ناوبراو جەختی کرد کە شاندی نێردراوی ئیدارەی خۆسەری کوردی سووریا لە دانوستانەکاندا، خوازیاری، پێکهێنانی سووریایەکی لامەرکەزی، چەند دەنگی و دیمۆکراتیک دەبێت. هەروەها زیادی کرد: ناکرێت کۆمەڵگای چەند هزری و جیاوازی سووریا، بە سیستەمێک ئیدارە بکرێت کە هەموو دەسەڵات لە ناوەندێکدا کۆ ببێتەوە و تایبەتمەندی ناوچە و ئێتینکەکانی دیکە لەبەرچاو نەگیردرێت.
چیاکورد هۆشداریی دا: ئەو ڕوانگەی ناوەندگەراییە لە بەڕێوەبردنی پرسەکان و قبووڵ نەکردنی هاوکاری راستەقینە و دابەش کردنی دەسەڵات و پۆستەکان لە نێوان ناوەند و ناوچەکان، ڕەوتی دانوستانەکان بەرەو شوێنێکی دژوار دەبات.
مچنین اشاره کرد که ایالات متحده، که اخیراً تحریمهای خود علیه سوریه را لغو کرده، «از جمله حامیان و تسهیلگران روند جاری مذاکرات با دمشق» به شمار میرود.
Your Comment