AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٣ ١٠:٣٥

ئێران مانگێکی دەستکردی ناردە بۆشایی ئاسمان

ئێران مانگێکی دەستکردی ناردە بۆشایی ئاسمان

مانگی دەستکردی موخابراتی ناهید ٢ بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە ئامێری هەڵدانی سۆیوزی ڕووسی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا.

بە وتەی پەیامنێری مێهر، مانگی دەستکردی توێژینەوەیی و پەیوەندی ناهید ٢ بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 3ی گەلاوێژ، بە فەرمانی ڕێکخراوی بۆشایی ئاسمانی ئێران و بە هاوکاری لەگەڵ دامەزراوەی توێژینەوەی بۆشایی ئاسمان لەگەڵ مانگ هەڵگری سۆیوزی ڕووسی، چووە بۆشایی ئاسمان.

ئەم هەڵدانە کە دوای چەندین دواکەوتن ئەنجامدرا، بەشێک بوو لە ئەرکێکی فرە چەشنی مانگی دەستکرد کە M-3 و M-4ی یونسفێری ڕووسیا و ١٨ مانگی دەستکردی دیکەی وڵاتانی جۆراوجۆر لەوان ئێرانی لەخۆگرتبوو.

مانگی دەستکردی ناهید ٢ مانگە دەستکردێکی توێژینەوە و پەیوەندییە کە لەلایەن ڕێکخراوی بۆشایی ئاسمانی ئێرانەوە ڕاسپێردراوە و لەلایەن دامەزراوەی توێژینەوەی بۆشایی ئاسمانی ئێرانەوە دروستکراوە.

News ID 56124

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha