بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، ئەمڕۆ خەڵکی ئێرانی ئیسلامی دوای نوێژی هەینی لە سەرانسەری وڵات ڕژانە سەر شەقامەکان و لە دژی جەنایەتەکانی ڕژیمی تیرۆریست و منداڵکوژی ڕژیمی زایۆنیستی هاواری "مەرگ بۆ ئیسرائیل"یان دا.
دوێنێ ئەنجومەنی هەماهەنگیی بانگەشەی ئیسلامی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ڕێپێوانی "تووڕەیی و سەرکەوتنی هەینی" لە سەرانسەری وڵاتدا لە دوای نوێژی هەینی بەڕێوەدەبرێت.
هەر بەم بۆنەیەوە خەڵکی ئێران بە ئامادەبوونی پڕ سۆز و بە خرۆشیان لەسەر شەقامەکان، تاوان و جینۆسایدی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززەیان شەرمەزار کرد.
Your Comment