AP ١٤٠٤ گوڵان ٣١ ٠٩:٣١

هێرشبەری سەر باڵوێزخانەی ئازەربایجان لە تاران لەسێدارە درا

هێرشبەری سەر باڵوێزخانەی ئازەربایجان لە تاران لەسێدارە درا

دەسەڵاتی دادوەری ڕایگەیاند کە حوکمی تۆڵەسەندنەوە بۆ هێرشبەرەکەی سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە تاران جێبەجێ کراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر؛ بەرەبەیانی ئەمڕۆ سزای تۆڵەسەندنەوە بۆ هێرشبەرەکەی سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە تاران جێبەجێ کرا. کاتژمێر 8ی بەیانی 7 بەفرانباری ساڵی 1401، تاکێکی چەکدار هێرشی کردە سەر باڵیۆزخانەی کۆماری ئازەربایجان لە تاران.

دوای ئەوەی ئەم کەسە هێرشی کردە سەر باڵیۆزخانەکە، کەسێکی خەڵکی ئازەربایجان کوژرا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.

لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوتووە کە ئەو کەسە بە هۆکاری تاکەکەسی و لەبەر کێشە لەگەڵ ژنەکەی کە هاووڵاتی ئازەربایجانی بووە و لە تاران ژیاوە هێرشی کردووەتە سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان .

تۆمەتبار بانگەشەی ئەوەی کرد کە: "لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا هاوسەرەکەم چووە باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە تاران و هەرگیز نەگەڕاوەتەوە ماڵەوە" بۆیە بڕیارمدا بە کڵاشینکۆف هێرش بکەمە سەر باڵوێزخانەکە.

News ID 55113

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha