بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمەڵەی لێکۆڵین کوردی، ناوەندی کەلتووریی مێزۆپۆتامیا(MKM) و قوتابخانەی مۆسیقای عەگیدە جیمۆ، بڕیارە لە چوارچێوەی ڕۆژی جیهانی زمانی کوردی(15ی مەی) و بە مەبەستی ئاگاییبەخشین هەمبەر بە دۆخی زمانی کوردی و بەرەنگاربوونەوەی سیاسەتی ئاسمیلەکردنی زمانی، ڕۆژی 25ی مەی جەژنێک بۆ زمان و فەرهەنگی کوردی لە پارکی یۆغورتچۆی گەڕەکی کادیکۆی شاری ئەستەنبۆڵ بەڕیوە دەبەن.
ئەم مێهرەجانە پێکهاتووە لە پرۆگرامەکانی مۆسیقایی (گرووپە مۆسیقاکانی قوتابخانەی عەگێدە جیمۆ، کۆڕی منداڵانی ناوەندی کەلتووریی مێزۆپۆتامیا، "گوڵەن مەزرا بۆتان" و "کۆمە ڤێژین")، فیلمی کوردی، شانۆی تەنزی کوردی، ئاوازی دەنگبێزان و چالاکیگەلی هاوپەیوەند بە منداڵان.
هەروەها لە بانگەوازی ئەم مێهرەجانەکەدا هاتووە کە بەشداربووان بە جلوبەرگی کوردی و بە هێنانی خۆراکی خۆماڵییەوە بەشداری ڕیوڕەسمەکە بن.
Your Comment