AP ١٤٠٤ گوڵان ٢٦ ١٦:٣٥

ئێران: هیچ وەستانێک لە پیتاندنی ئۆرانیۆم قبووڵ ناکەین

ئێران: هیچ وەستانێک لە پیتاندنی ئۆرانیۆم قبووڵ ناکەین

بریکاری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری یاسایی و نێودەوڵەتی نووسیویەتی: "مافی پیتاندنی ئۆرانیۆم هێڵی سووری یەکلاکەرەوەی ئێمەیە! هەر وەستانێک لە پیتاندنی ئۆرانیۆمدا قبووڵ ناکرێت".

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کازم غەریب ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری یاسایی و نێودەوڵەتی لە لاپەڕەی ئێکسی خۆی سەبارەت بە بانگەشەی هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن سەبارەت بە ڕاگرتنی پێتاندنی ئۆرانیۆم نووسی: لایەنە دانوستانکارەکانمان زۆر باش دەزانن کە کۆماری ئیسلامی ئێران هەرگیز سازش لەسەر ئەو دەستکەوتە ناکات کە بە خوێنی شەهیدان و بە تێچووی زۆرەوە بەدەستی هێناوە!"

جەختیشی کردەوە: مافی پیتاندن هێڵی سوورە بۆ ئێران.

News ID 55044

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha