بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا هاوکاتی ڕۆژی جیهانی کرێکار و بانگەشەی سەندیکاگەلی کرێکاری بۆ گردبوونەوەی لە گۆڕەپانی تەقسیمی ئەستەنبۆڵ، دەستیان داوەتە دەستگیریی بەربڵاوی ئەندامانی پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکان، چالاکانی سەندیکایی، خوێندکاری و سیاسی لە شارەکانی ئەزمیر و ئەستەنبۆڵ.
بە گوێرەی ئەم هەواڵە، لە هێرشی سەر لە بەیانیی ئەوڕۆ(چوارشەممە)ی پۆلیسی تورکیادا، تاقمێک لە خوێندکارانی زانکۆیی، سەرۆکی لقی پێنجەمی یەکێتی مامۆستایان و توێژەران(Eğitim Sen) و هاوسەرەکەی لە ئەزمیر، سەرۆکی یەکێتی کرێکارانی گواستنەوەیی جادەیی(Kataş-Sen) و ڕێکخەری یەکێتی کرێکارانی بیناسازی(İnşaat-İş) و تاقمێک لە چالاکانی سەندیکایی و ئەندامانی پارتە چەپەکانی وەک پارتی زەحمەتکێشان(Emek Partisi)، پارتی سۆشیالیستی چەپ(SOL Parti)، پارتی کرێکارانی تورکیا(TİP) و گرووپی پارتیزان، بە تاوانی "بانگەشە بۆ ڕێکخستنی نایاسایی"، قۆڵبەست و ڕاپێچی زیندان کران.
Your Comment