AP ١٤٠٤ گوڵان ١٠ ١٧:٣٠

کاردانەوەی دەوڵەت باخچەلی بە کۆنفڕانسی یەکگرتوویی کورد لە سووریا

کاردانەوەی دەوڵەت باخچەلی بە کۆنفڕانسی یەکگرتوویی کورد لە سووریا

سەرۆکی مەهەپە وێڕای کاردانەوەی بە بەڕیوەچوونی کۆنفڕانسی نەتەوەیی کورد لە کوردستانی سووریا، داوای لە پەکەکە کرد کە بێ هیچ پێش‌مەرجێک، خێرا چەک دانێت و کۆنگرەی هەڵوەشانەوەی بەڕیوە ببات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆژنامەی ئارتی گێرچەک، دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرەستی تورکیا(MHP)مەهەپە، بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک کاردانەوەی نیشان دا بە کۆنفڕانسی یەک‌هەڵوێستیی کوردەکانی سووریا لە قامیشلۆ، ئەو هەنگاوەی بە هەوڵێک بۆ لاوازکردنی تەواوەتی سەرزەوینی سووریا زانی.

باخچەلی هەروەها لە ڕاگەیێندراوەکەیدا، وێڕای تۆمەتبارکردنی ڕەوتە کوردییە بەشداربووەکانی کۆنفڕانسی قامیشلۆ لە پێناو خەساندنی ڕێککەوتنی نێوان کۆبانی و ئەحمەد شەرع، داوای لە یەکینەکانی پاراستنی گەل(YPG) کرد کە خێرا چەک دانێن و تێکەڵی پێکهاتەی دەوڵەتی ناوەندیی سووریا بێت.

ناوبراو لە درێژەدا بە داکۆکی لە هەڵوێستە پێشوەکانی، داوای لە پەکەکەش کرد کە خێرا چەکەکانیان دانێن و بە دەنگی بانگەوازەکەی 27ی فێڤرییەی عەبدوڵڵا ئۆجەلانەوە بچن و بەبێ هیچ پێشمەرجێک کۆنگرەی هەڵوەشانەوەی بەڕیوە ببات.

News ID 54846

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha