بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەقینەوەیەکی بەهێز لە بەندەری شەهید ڕەجایی ، بەندەر عەباس لە باشووری ئێران ڕوویدا و بەو هۆیەوە ژمارەیەکی زۆر خەڵک بریندار بوون.
بە گوێرەی هەواڵەکان تا ئێستا گیان لەدەستدانی چوار کەس پشتڕاست بووەتەوە و بریندارانیش گەیشتووەتە 516 کەس.
چەندین ماشین و بینایەکی ئیداری خەساری بەرکەوتووە.
ئاگرێکی بەهێز کەوتەوە کە ئاگرکوژێنەوەکان سەرقاڵی کوژاندنەوە و هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی قەیران و فریاکەوتنیش دۆخەکەیان کۆنتڕۆڵ کردووە.
برینداران بە ئامبۆلانس و کۆپتەر گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی بەندەر عەباس و شارەکانی دەوروبەری.
تەقینەوەکە هەی هوماری نەوت و سووتەمەنی نەبوو بەو جۆرەی کە لە سەرەتا گومان دەکرا.
کانتینێرێکی ماکی کیمیایی تەقیەوە لەو شوێنەی کە کانتیرەکان کەڵەکە دەکرێن تاکوو لە سەر لۆری بگواسترێتەوە.
لەم لینکە هەموو زانیاریەکی ورد سەبارەت بەو ڕووداوە ببێنە.
گرتەی ڤیدیۆیی و فیلمی تەقینەوەکە و برینداران و ڕێژەی خەسارەکانی تەقینەکەی بەندەر عەباس لێرە دانراوە.
بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبردنی قەیرانەکانی پارێزگای فارس ڕایگەیاند : 4 پاسی ئەمبولانس و 2 هێلیکۆپتەر و 2 ئەمبولانس لە فارسەوە ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کراون.
غولامی ئاماژەی بەوەدا کە سەرجەم ناوەندەکانی فریاگوزاری لە فارس لە ئامادەباشیدان بۆ یارمەتیدانی قوربانیانی ئەم ڕووداوە
کارناسان و بەرپرسی گۆمرۆکی بەندەر عەباس لە لێدوانێکدا بۆ تەلەفزیۆنی ئێران وتی: هەڵگرتنی ماکی کیمیایی لە کانتینر لەو بەندەرە کە پلەی گەرمای زۆر بەرزە مەترسیدارە و پێشتریش بە بەرپرسانی ئەو بەشە هۆشداریی دربوو کە دەبێ ڕچاوی خاڵە پێویستەکان بکەن.
وتیشی: کانتینری هەڵگری مادەی کیمیایی تەقیوەتەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبردنی قەیرانی پارێزگای هورمزگان وتی: بەداخەوە بە هۆی تەقینەوەکەی ئەمڕۆی بەندەر تا ئێستا پێنج هاووڵاتیی گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 700 کەسیش گواستراونەتەوە بۆ ناوەندە پزیشکیەکان.
Your Comment