AP ١٤٠٤ گوڵان ٣ ١٠:٠٨

بوومەلەرزەیەکی بەهێز کوردستانی تورکیای هەژاند

بوومەلەرزەیەکی بەهێز کوردستانی تورکیای هەژاند

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکی بەهێز شاری وانی لە کوردستانی تورکیا هەژاند، تا ئێستا دەسەڵاتدارانی ناوچەکە هیچ زانیارییەکیان لەبارەی زیانەکانییەوە ئاشکرانەکردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکی بەهێز شاری وانی لە کوردستانی تورکیا هەژاند، تا ئێستا دەسەڵاتدارانی ناوچەکە هیچ زانیارییەکیان لەبارەی زیانەکانییەوە ئاشکرانەکردووە.

دەستەی ئیدارەی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا بڵاویکردەوە، کاتژمێر 3:39 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە قووڵایی 6:95 کیلۆمەتر بومەلەرزەیەک وانی هەژاند.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی بومەلەرزەکەوە هاووڵاتییانی ناوچەکە ماڵەکانی خۆیان جێهێشتووە، بەڵام هیچ ئامارێک لەبارەی زەرەر و زیانەکان لەئارادانییە.

News ID 54740

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha