AP ١٤٠٤ گوڵان ١ ١٥:٣٤

پەیامی بەرپرسانی ئێران بۆ کاتۆلیکەکانی جیهان

پەیامی بەرپرسانی ئێران بۆ کاتۆلیکەکانی جیهان

سەرۆک کۆمار لە پەیامێکدا سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی سەرجەم مەسیحییە کاتۆلیکەکان کرد لە سەرانسەری جیهان، بە بۆنەی کۆچی دوایی پاپ فڕانسیس.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیامێکدا سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی سەرجەم مەسیحییە کاتۆلیکەکان کرد لە سەرانسەری جیهان و شوێنکەوتوانیان و خۆشەویستانیان بە بۆنەی کۆچی دوایی پاپا فرانسیس، ڕێبەری ڕۆحی کاسۆلیکەکانی جیهان.

مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیامێکدا بە دەربڕینی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی پاپا فرانسیس، ڕایگەیاند: یەکێک لە گرینگترین شتەکانی ژیان و سەرکردایەتیی ئەو هەڵوێستە ئینسانییەکان بوو بەرامبەر بە هەڵسوکەوتی نامرۆڤەکان لە جیهاندا، بە تایبەت هەڵوێستە ڕوونەکانی و ئیدانەکردنی جینۆسایدی ڕژێمی ئیسرائیل لە غەززە و داواکارییەکەی بۆ کۆتاییهێنان بە کوشتنی ژن و منداڵانی بێتاوانی فەلەستینی، کە ناو و یادەوەرییەکەی بۆ هەمیشە لە مێشکی خاون ویژدانەدانەکان و ئازادیخوازانی جیهاندا بە زیندووی دەهێڵێتەوە.

هاوکات سەید عەباس عێراقچی،وەزیری دەرەوەی ئێرانیش پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ کۆچی دوایی پاپ فڕانسیس ڕێبهری کاتۆلیکەکانی جیهان نارد.

News ID 54717

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha