وزاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا له بڕیاری خۆی بۆ ناردنی هێزی سه‌ربازی تایبه‌تی ئه‌م وڵاته بۆ سووریا هه‌واڵی داوه.
به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له ڕۆیتێرز، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا پێنتاگۆن ڕایگه‌یاند که بۆ پشتیوانی له هێزه سه‌ربازییه‌کانی تورکیا، سه‌ربازانی تایبه‌تی خۆی ڕه‌وانه‌ی وڵاتی سووریا کردووه.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یێندراوی سه‌رچاوه‌کانی سه‌ر به به‌رهه‌ڵستکارانی سووری، ژماره‌یه‌ک له هێزه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا خۆیان گه‌یاندووه‌ته سارۆجکهی راعی سووریا و له نێزیکی سنووره‌کانی تورکیا مۆڵ دراون.
شیاوی ئاماژه‌یه که پیناتاگۆن ڕایگه‌یاندووه له چوارچیوه‌ی ئۆپراسیۆنی هاوپه‌یمانیی دژه داعش هێزی ناردووه‌ته سووریا.
Your Comment