AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ٣١ ٠٨:١٨

کاردانەوەی ئیسرائیل بە گەڕی دووهەمی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا

کاردانەوەی ئیسرائیل بە گەڕی دووهەمی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا

تەلەڤیزیۆنی ئیسرائیل بە بەڕێوەچوونی خولی دووهەمی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی ئێران و ئەمریکا کاردانەوەی نیشان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەعا، کەناڵی 12 ی تەلەڤیزیۆنی ئیسرائیل ڕاپۆرتی دا کە کشانەوەی ئەمریکا لە داوکاری بۆ داخستنی تەواوی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران یان بە سفر گەیاندنی پیتاندنی ئۆرانیۆم لە ئەو وڵاتە بووەتە هۆی ئەوەی کە تاران خولی سێهەمی دانوستانەکان لە شەممەی داهاتوو قبووڵ بکات.

ئەو کەناڵە لە درێژەدا زیادی کرد: لێکدانەوەکان لە ئیسرائیل دوای خولی دووهەمی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران ئەوەیە کە واشنتۆن چی دیکە خوازیاری داخستنی تەواوی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران نییە.




News ID 54699

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha