AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ٢٩ ١١:٥٠

فەرماندەی ئەرتەشی ئێران: دەستمان لەسەر پەلەپیتکەیە

فەرماندەی ئەرتەشی ئێران: دەستمان لەسەر پەلەپیتکەیە

فەرماندەی هێزی زەوینی ئەرتەش وتی: بە چاوی کراوە و وریاوە دەستمان لەسەر پەلەپیتکەیە تا ئەگەر پێویست بێت، وەڵامێکی ددان شکێن بە هەر جۆرە هەڕەشەیەک لە سەر کۆماری ئیسلامی بدەینەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر کیومەرس حەیدەری فەرماندەی هێزی زەوینی ئەرتەشی ئێران، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە پەراوێزی ڕێورەسمی ڕژەی هێزە چەکدارەکان بە بۆنەی 29 خاکەلێوە، لەسەر ئامادەیی تەواوی ئەو هێزانە هەمبەر هەر جۆرە هەڕەشەیەک جەختی کرد.

ناوبراو وتی: ئەرکی بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی و ئەرتەس، وەڵامدانەوە بە هەر جۆرە هەڕەشەیەک لە هەر ئاستێکدایە. ئەرتەش بە هەموو توانیەوە پابەندی ویلایەتە. بە چاوانی کراوە و وریاوە دەستمان لەسەر پەلەپیتکەیە کە لە ئەگەری پێویستدا، وەڵامێکی ددان شکێن بە هەر جۆرە هەڕەشەیەک لە کۆماری ئیسلامی بدەینەوە.

فەرماندەی هێزی زەوینی ئەرتەش زیادی کرد: ئەمڕۆ هیچ مەترسییەک لە سەر دەسەڵات نییە چونکوو هێزە چەکدارەکانی ئێران بە توان و ئامادەیی تەواوەوە ئامادەی جێبەجێ کردنی فەرمانەکانی ڕێبەرە.

هەروەها جەختی کرد کە هێزی زەوینی ئەرتەش وەکوو هێزێکی سەرەکی، ڕۆڵی سەرەکی لە بەرگری لە وڵات و هەڕەشەکانی هەیە.


News ID 54674

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha