بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عومەر ئۆجالان نوێنەری پارتی بەرابەری و دیمۆکراسی گەلان سەبارەت بە ناوەرۆکی دیداری بنەماڵەییان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕایگەیاند کە ئۆجالان لە دوا دیداریاندا زۆر لە دەوڵەتی سووریا تووڕە بووە و وتوویە کە کۆمەڵکوژی عەلەوییەکانی سووریا هەمان شێوەی داعشە.
عومەر ئۆجالان ڕایگەیاند: ئۆجالان بەهۆی کوشتوبڕی عەلەوییەکان لە سووریا زۆر توورەیە و دەتوانین بڵێین ڕوانگەی ئەو لەسەر حکومەتی ناوەندی سووریا نەرێنییە و بە شێوەی بەربڵاو کۆمەڵکوژی عەلەوییەکان لە سووریای خستووەتە بەر ڕەخنەەوە و وەکوو شێوەی داعش ناوی لێبردووە.
عومەر ئۆجالان هەروەها ڕاشیگەیاند: ئۆجالانی مامم جەختی کردووە کە کوردەکان لە سووریا ئەبێ وشیار بن چونکوو ئەوان دە ئەوەندەی عەلەوییەکان لە مەترسیدان.ئۆجالان لە ڕێککەوتنی کوردەکان لەگەڵ حکومەتی سووریا و پێوەندی دیپلۆماتیک پاڵپشتی کرد، بەڵام جەختی کرد کە ئەو ڕێککەونە پێویستی بە هەندێک دەستەبەرکاری هەیە.
Your Comment