AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ٢٠ ١٧:٣٧

تورکیا ڕێخۆش دەکا بۆ دیداری جۆلانی و بەرپرسانی باڵای عێراق

تورکیا ڕێخۆش دەکا بۆ دیداری جۆلانی و بەرپرسانی باڵای عێراق

بەرپرسانی تورکیا بەدوای ڕێخۆش‌کردنی دیداری جۆلانی و بەرپرسانی باڵای دەوڵەتی عێراق لە پەراوێزی دانیشتنی ئانتالیا لە شەممەی داهاتوودان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "العربی الجدید"، کاربەدەستێکی باڵای دەوڵەتی عێراق ڕایگەیاند کە بەرپرسانی تورکیا بەدوای ڕێخۆش‌کردنی دیداری نێوان جۆلانی و بەرپرسانی باڵای عێراقی لە پەراوێزی دانیشتنی ئانتالیا لە شەممەی داهاتوودان.

ئەو کاربەدەستە باڵایە کە نەیوستووە ناوی ئاشکرا بێت، ڕاشیگەیاند: ئەم دیدارە بڕیارە بە چاودێریی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە پەراوێزی دانیشتنەکەی ئانتالیا لە شەممەی داهاتوودا ئەنجام بدرێت کە ئەحمەد شەرع سەرۆکی کاتی سووریا و محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیران و فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان تێیدا بەشدار دەبن.

ناوبراو وتیشی: ئەگەرچی تورکیا چەند ڕۆژە بەدوای ڕێکخستنی ئەو دیدارەیە، بەڵام سوودانی تا ئێستا وەڵامی یەکجاریی نەداونەتەوە.

News ID 54561

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha