بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند کە زیاتر لە 30 گۆڕی بەکۆمەڵ لە سووریا دۆزراونەتەوە کە سەر بە قوربانیانی هێرشەکانی ئەم دواییەی توخمەکانی ڕژێمی تیرۆریستی جۆلانی بۆ سەر ناوچەکانی دانیشتووانی عەلەوییەکانی ئەو وڵاتەیە.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، لەماوەی سێ هەفتەی ڕابردوودا بەشێک لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی توانیویانە بگەنە دەیان گوند و ناوچەی ناوچە کەنارییەکانی سووریا بە ئامانجی بەڵگەنامەکردنی ئەو کۆمەڵکوژییانەی دژی عەلەوییەکان ئەنجامدراون.
ئەم سەرچاوانە باسیان لەوە کردووە کە تەرمی سەدان عەلەوی لە گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا نێژراون کە لە سووریا دۆزراونەتەوە و هەندێکجاریش ئەندامانی خێزانەکە لە باپیر و باپیرەوە تا نەوەکان لەو گۆڕەدا دۆزراونەتەوە.
دەوترێت ژمارەی ئەو تەرمانەی لە ناوچە عەلەوییەکانی سووریا دۆزراونەتەوە، کە هەندێکیان سەربڕدراون و هەندێکی تریان ئاگریان تێبەردراوە، دەگاتە دوو هەزار کەس.
Your Comment