AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ٢٣ ٠٧:١٠

نوێنەری تایبەتی ئەمریکا: ئامادەی ڕێککەوتن لەگەڵ ئێرانین

نوێنەری تایبەتی ئەمریکا: ئامادەی ڕێککەوتن لەگەڵ ئێرانین

ستیڤ ویتکاف پاگەندەی کرد کە ئەگەری گەییشتنی ئێران و ئەمریکا بە ڕێکارێکی مامناوەندی هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە والێستریت ژۆرناڵ، لە حاڵێکدا کە بەرپرسانی باڵای ئێرانی و ئەمریکی بڕیارە لە عومان بە شێوەی ناڕاستەوخۆ دیدار بکەن کە کۆماری ئیسلامی چەندین جار لەسەر هەڵوێستە یەکلاییەکانی خۆی لە پاراستنی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان جەختی کردووە. بەم حاڵەوە، لایەنی ئەمریکی بەدوای دۆزینەوەی ڕێکارێک بۆ دانوستان لەگەڵ ئێرانە.


بەم پێیە ستیڤ ویتکاف، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناڤین، پێش لە دانوستانە هەستیارەکان لەگەڵ ئێران سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی جەختی کرد واشنتپن ئامادەی دۆزینەوەی ڕێکارەکانی ڕێککەوتنە، بەڵام دەستخستنی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە بە هێڵی سووری خۆی دەزانێت.

ستیڤ ویتکاف لە سەروبەندی دانوستانە ئەتۆمییە گرینگەکان لەگەڵ ئێران گفتوگۆیەکی لەگەڵ ڕۆژنامەی والێستریت ژۆرناڵ وتی ئەمریکا لە سیاسەتی خۆی نەرمی دەنوێنێت، بەڵام ڕێگری لە چێ کردنی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە، هێڵی سووری واشنتۆن دەمێنێتەوە.

ناوبراو زیادی کرد: هەڵوێستی ئێمە لە هەڵوەشاندنەوەی تەواوی بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانەوە دەستپێدەکات. ئەوە هەڵوێستی ئەمڕۆی ئێمەیە بەڵام بە ئەو واتا نییە کە لە پەراوێزی دانوستانەکان، ڕێکارگەلێک بۆ ڕێککەوتن لە نێوان دوو وڵاتەکە نەدۆزرێتەوە.

ویتکاف هەروەها هۆشداریی دا: ئەگەر ئێران خۆی بوارد لە ڕاگرتنی بەرنامەی ئەتۆمی، دۆناڵد ترامپ بڕیار دەدات کە هەنگاوی دواتری ئەمریکا چ دەبێت.

News ID 54585

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha