AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ١٦ ٠٨:٢٥

فەتوای جیهاد دژی ئیسڕائیل لە جیهانی ئیسلام دەرکرا

فەتوای جیهاد دژی ئیسڕائیل لە  جیهانی ئیسلام دەرکرا

یەکێتی زانایانی موسڵمان بۆ شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل فتوای جیهادی دەرکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری سەما فەلەستین، یەکێتی جیهانی زانایانی موسڵمان لە فتوایەکی فەرمیدا بە جەخت لەسەر درێژەی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و پێشێل کردنی بەردەوامی ئاگربڕ، چەند خاڵی گرینگی ڕاگەیاند کە لە سەرووی هەموویانەوە، ئەرکی جەهادی چەکداری لە دژی داگیرکەران لە فەلەستین لەسەر هەموو موسڵمانانی جیهانی ئیسلامە.

لە ئەو فتوایەدا هاتووە:
دەستێوەردانی بەپەلەی سەربازی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژیەکان، ئەرکی شەرعییە.

گەمارۆی هەمەلایەنەی ئیسرائیل، لە زەوی، دەریا و ئاسمانەوە بریتی لە داخستنی گەرووکان، ڕێغا ئاوییەکان و ئاسمانی وڵاتانی ئیسلامی زەروورییە.

پاڵپشتی هەمەلایەنە لە بەرخۆدانی فەلەستین چ سەربازی، دارایی، سیاسی و یاسایی ئەرکی شەرعییە.

ئەو یەکێتییە هەروەها داوای پێکهێنانی بەپەلەی هاوپەیمانی سەربازی وڵاتانی ئیسلامی بۆ بەرگری لە ئۆمەتی ئیسلامی و پەشیمان کردنەوە لە هێرشەکانی کردووە.

هەر جۆرە ئاسایی کردنەوەیەکی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل و هەوەها دابینی نەوت و گاز بۆ ئەو ڕژێمە، حەرام ڕاگەیێندراوە.

ئەو فتوایە لەسەر پێداویستی خۆبواردن لە ڕێککەوتننامەی ئاشتی بۆ هەندێک لە وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ ڕژێمی داگیرکەر جەختی کردووە.

جەهادی ماڵی بۆ پاڵپشتی لە خەڵکی غەززە و خێرایی لە کردنەوەی دەروازەکانیش ئەرکی شەرعییە.

لە کۆتاییدا ئەو یەکێتییە داوای لە موسڵمانانی دانیشتووی ئەمریکا کردووە کە بە گوشار لەسەر دەوڵەتی ترامپ، ئەو بە کردەیی کردنەوەی بەڵێنە هەڵبژاردنییەکانی بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان و هێنانی ئاشتی هان بدەن.

News ID 54502

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha