بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، باڵوێزی ئێران لە مسکۆ لە ڕاپۆرتێک لە ئەو دیدارە نووسی: لە ئەو دیدارەدا بە ئاماژە بە پێوەندی دۆستانە لە نێوان دوو وڵاتەکە لەسەر هاواکری زانستی، تەکنیکی و تەکنۆلۆژیک جەخت کرا.
لە ئەو دیدارەدا کارگێڕی کۆمپانیای ڕووس ئەتۆم ڕایگەیاند: خەریکی دانوستان لەگەڵ ئێرانین بۆ چێ کردنی ناوەندی دیکە بۆ گەشەی وزەی ئەتۆمی لە ئێران.
لیخاچۆف وتیشی: شوێن بۆ چێ کردنی وزەخانەیەکی نوێ لە ئیران لەبەرچاو گیراوە بەڵام دەسپێکی چێ کردنەکەی هێشتا دیاری نەکراوە.
هەروەها ڕایگەیاند: سەرەڕای گەمارۆ و گوشارەکان، چێ کردنی یەکەی دووهەم و سێهەمی وزەخانەی بووشێهر درێژەی هەیە.

کازم جەلالی باڵوێزی ئێران لە ڕووسیا لەگەڵ نیکۆلای سپاسکی، جێگری کاروباری نێودەوڵەتی کۆمپانیای حکومی ڕووس ئەتۆم دیداری کرد و سەبارەت بە گەشەی پێوەندییە دوولایەنەکان لە بواری وزەی ئەتۆمی گفتوگۆی کرد.
News ID 54556
Your Comment