AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ٢٠ ٠٨:٣٢

مێدیایەکی ئەمریکی: دانوستان ڕاستەوخۆ نەبێت ، ناچینە عومان

مێدیایەکی ئەمریکی: دانوستان  ڕاستەوخۆ نەبێت ، ناچینە عومان

مێدیایەکی ئەمریکی لە زمانی بەرپرسێکی ئەو وڵاتەوە پاگەندەی کرد: واشنتۆن پەیامێکی بۆ دەوڵەتی مەسقەت ناردووە کە ئەگەر دانوستان لەگەڵ لایەنی ئێرانی راستەوخۆ نەبێت، لەوانەیە سەفەری ویتکاف بۆ عومان هەڵبوەشێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی ئەلجەزیرەی قەتەر، ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە زمانی بەرپرسێکی ئەمریکییەوە پاگەندەی کرد : ئەگەر دانوستان لەگەڵ ئێران ڕاستەوخۆ نەبێت، ستیڤ وتیکاف نوێنەری تایبەتی ترامپ بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناڤین، لەوانەیە سەفەری عومان نەکات.

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە بە ئەو ڕۆژنامەیە دەڵێت: گرووپەکەی وتیکاف لە ڕێگای عومانەوە هەندێک پەیامی ئاراستەی ئێران کردووە و خوازیاری بەڕێوەچوونی گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئیران لە ڕۆژی شەممە بووە.

ناوبراو جەختی کرد: پێویستمان بە گفتوگۆ و هاوکاری گشتی لەگەڵ ئێران هەیە و چی دیکە هەرگیز ئامادە نین کە ئێران فریومان بدات.

لە هەمان حاڵدا بەرپرسانی واشنتۆن پاگەندەیان کردووە کە ئەگەر وتیکاف بانگهێشت نامەیەک لە ئێرانەوە وەربگرێت بە ئەگەری زۆرەوە سەفەری تاران دەکات.








News ID 54555

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha