بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دەنگۆیەی ئەم دواییەی بەشێک لە میدیای دوژمن و تۆڕی کۆمەڵایەتی سەبارەت بە "تیرۆری سەردار حاجی زادە"ی ڕەت کردەوە و بە بەشێک لە سیناریۆی دوژمن بۆ دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ لە وڵات وەسفی کرد.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە بە ئاماژەدان بە مێژووی درۆکانی میدیا دژە ئێرانییەکان لە حاڵەتە هاوشێوەکاندا، وەک دەنگۆی تیرۆرکردنی سەردار قائانی کە چەندین جار ڕەتکرایەوە، جەختی لەوە کردەوە: "دوژمنانی ئێران بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست هەوڵدەدەن مێشکی خەڵک بەرەو کەشوهەوای شەڕ و ترس پاڵ بنێن، بەڵام ئەو وەهمە منداڵانە هەرگیز نایەتە دی".
لە بەیانامەیەکدا ڕاشگەیێندراوە کە حاجی زادە خەریکی ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی خۆیە و ئەو هەواڵانە هەمووی درۆیە.
Your Comment