بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی ڕێکخراوی گەردوونی ئێران و جێگری وەزیری پێوەندییەکان ڕایگەیاند: ئێمە بەرنامەی جۆراوجۆرمان بۆ هاویشتنی مانگیلە و مانگیلەبەر هەیە کە لە ناوخۆ و دەرەوە ئەنجام دەدەرێت. لە بواری هاویشتن لە دەرەوە، مانگیلەکانی زەفەر و پایا بڕیار بوو لە ساڵی 1403 دەهاوێژرێت بەڵام دواخراون.
هاویشتنی 2 مانگیلە و 2 مانگیلەبەر لە ساڵی 1404
سالاریە بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئەمساڵ مانگیلەکانی سیمورغ، مانگیلەبەری زولجەناح و مانگیلەبەری قائیم 100 دەهاوێژرێت، وتی: کەپسولی ژینەوەری کە مرۆڤ دەباتە گەردوون خەریکە چێ دەکرێت.
نموونەی تاقی کردنەوەیی و جێبەجێکاری کۆمەڵەی شەهید سولەیمانی لە ڕیزی هاویشتنە
ناوبراو بە راگەیاندنی ئەوەی کە هەندێک نموونەی تاقی کردنەوەیی وەکوو کۆەمڵەی شەهید سولەیمانی لە ساڵی 1405 ئەنجام دەدرێت وتی: هەروەها هاویشتنی مانگیلەی ناهید 2 مان لە لیستی بەرنامەکان داناوە کە لە ساڵی 1404 بهاوێژرێت.
کۆتایی قۆناغی یەکەمی بنکەی گەردوونی چابەهار لە ساڵی 1404
جێگری وەزیری پێوەندییەکان لە هاوپەیوەند بە بنکەی گەردوونی چابەهار، وتی: ئەوە یەکێک لە ژێرخانە گرینگەکانی پیشەی گەردوونییە و سێ قۆناغی هەیە و بە پشتی خودا قۆناغی یەکەمەکەی لە ساڵی 1404 کۆتایی دێت و بەستێن بۆ ئەنجامی هاویشتن ئامادە کراوە و لە سەرەتا هاویشتنی تاقی کردنەوەیی ئەنجام دەدرێت و دواتر ئەو بنکەیە بۆ هاویشتنی پێشکەوتوو ئامادە دەکرێت.
هاوێژەرەکانی سووتەمەنی شلە و هاوێژەرە نیوەقورسەکان لە قۆناغی دووهەمی بنکەی چابەهار
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند کە قۆناغی دووهەمی بنکەی چابەهار تایبەتی هاوێژەرەکانی سووتەمەی شلە و هاوێژەرە نیوەقورسەکانە و لە ساڵی 1404 قۆناغی دووهەمەکەی دەست پێدەکات.
کۆمەڵەی شەهید سولەیمانی لە بنکەی گەردوونی چابەهارەوە دەهاوێژرێت
ناوبراو درێژەی دا: لە ساڵی 1404 ئێمە کۆمەڵەی شەهید سولەیمانیمان هەیە کە لە بنکەی چابەهارەوە دەهاوێژرێت.
کەپسولی ژینەوەری 1500 کیلۆگرام بە توانایی گواستنەوەی مرۆڤ خەریکە چێ دەکرێت
هەروەها ڕایگەیاند: کەپسولی ژینەوەری لە جۆرەکانی 500 کیلۆگرام و 1500 کیلۆگرام خەریکە چێ دەکرێت کە کوپسولی جۆری 1500 کیلۆگرام توانایی گواستنەوەی بوونەوەری زیندوو بە قەد مرۆڤی هەیە و ئەو کەپسولە لە ئەمساڵدا تاقی دەکرێتەوە.
Your Comment