AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ١٥ ١٦:٣٣

شەڕڤانانی هەسەدە لە حەلەب کشانەوە

شەڕڤانانی هەسەدە لە حەلەب کشانەوە

سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند کە هێزەکانی هەسەدە لە دوو گەڕەکی شاری حەلەب لە ڕۆژهەڵاتی فورات بە سەرپەرشتی وەزارەتی بەرگری سوریا دەستیان بە کشانەوە کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای ئەوەی چەند ڕۆژ لەمەوبەر ڕێککەوتنێک لە نێوان هەسەدە و ڕژێمی جۆلانی ئەنجامدرا، سەرچاوە سوورییەکان ئەمڕۆ ڕایانگەیاند کە شەڕڤانانی (هەسەدە) لە شاری حەلەب بەرەو ڕۆژهەڵاتی فورات بە سەرپەرشتی وەزارەتی بەرگریی سووریا دەستیان بە کشانەوە کردووە. سەرچاوەیەکی ئەمنی بە کەناڵی جەزیرەی ڕاگەیاند: هێزەکانی سووریای دیموکراتی لە گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە بەرەو باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەڕۆن.

شایانی باسە دیمەشق ڕێککەوتنێکی نوێی لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیمۆکرات کردووە سەبارەت بە دوو گەڕەکی بەناوبانگی حەلەب، شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە.

به پێی ئەم ڕێککەوتنه ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەو دوو گەڕەکه بەردەوام دەبن و هەموو زیندانیان ئازاد دەکرێن.

هەروەها لایەنەکان ڕێککەوتن لەسەر ئاسانکاری هاتووچۆ لە نێوان ئەم دوو گەڕەکە و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی SDF لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا.

ئەم ڕێککەوتنە دوای واژۆکردنی گرێبەستێک لە نێوان مەزلوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی SDF و ئەلجۆلانی، بۆ تێکەڵکردنی هێزە کوردییەکان لە سوپای نوێی سووریادا هات.

News ID 54499

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha