بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە هەوڵ و بەدواداچوونەکانی کونسوڵخانەی گشتی ئێران لە هەولێر و لە میانەی چەندین کۆبوونەوەی چڕ لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی عێراق، بە ڕەزامەندی سەرۆکوەزیران و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، بڕیار درا لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا ٤٦ زیندانی ئێرانی کە لە زیندانە جۆراوجۆرەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕاگیراون لە ڕێگەی سنوورەکانی تەمەرچین و باشماخەوە بۆ ئێران بگوازرێنەوە.
ژمارەیەک لەو بەندکراوانەی پێشتر باسمان کرد، لەلایەن دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانەوە لێخۆشبوونیان بۆ کراوە و دوای چوونە ناو ئێران ئازاد دەکرێن.
بەشێکی زۆری ئەم ژمارەیە بەهۆی تاوانی جۆراوجۆرەوە سزای زیندانیکردن و غەرامەی دارایی قورسیان بەسەردا سەپێنرابوو، بەڵام دوای ماوەیەک وەبەر لێخۆشبوون کەوتوون و ژمارەیەکیشیان ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناوخۆی ئێران دەکرێن بۆ تێپەڕاندنی ماوەی سزاکانیان.
Your Comment