بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەباس ئارام سەبارەت بە کارداکانی ئەو گومرۆکە، زیادی کرد: بەرزبوونەوەی لەسەدا 60ی ترانزیتی کڵا لە گومرۆکی باشماخی مەریوان، نیشاندەری گەشەی بازرگانی و بەرزبوونەوەی پێگەی ئابووریی ئەو گومرۆکە بە بەراورد لەگەڵ شوێنەکانی دیکەی ئێرانە و هاوکات دەتوانێ ڕەخسێنەری هەڵی زیاتر بێت بۆ گەشەی بازرگانی وب ڕاکێشانی سەرمایەدانەری ناوخۆیی و بیانی.
ناوبراو بە ئاماژە بە پێگەی گومرۆکی باشماخ و مسۆگەرکردنی پلەی یەکەمی ئێران لە ڕەوتی هاوردەی کاتی بۆ لێکدانەوە بەپێی ماددەی 51، ڕاشیگەیاند: لە ماوەی 11 مانگی ڕابردوو، 183 هەزار تۆن کاڵا بە بایەخی زیاتر لە 301 ملیۆن دۆلار بە شێوەی هاوردەی کاتی، لە ڕێگەی گومرۆکی باشماخەوە هێنراوەتە وڵات و هاوکات وەک سێهەمین گومرۆکی گەورەی ئێرانم پاش گومرۆکەکانی شەهید ڕەجایی و پەرویزخان، توانیویەتی 2 ملیۆن و 760 هەزار تۆن کاڵا ئاڵوگۆڕ بکات کە ئەم ڕێژەیە بە نیسبەتی ساڵی ڕابردوو، لەسەدا 60 زیادی کردووە.
Your Comment