AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ٣ ٠٩:٠٦

گەشانەوەی مامەڵە ئابوورییەکانی ئێران لە گومرۆکی باشماخ

گەشانەوەی مامەڵە ئابوورییەکانی ئێران لە گومرۆکی باشماخ

بەڕێوەبەری گشتیی گومرۆکی باشماخی مەریوان لە بەرزبوونەوەی لەسەدا 60ی ترانزیتی کاڵا لە 11 مانگی ڕابردوودا هەواڵی دا و ڕایگەیاند کە ئەو گومرۆکە پلەی یەکەمی ئێرانی لە بواری هاوردەی کاتی بۆ لێکدانەوە بەدەست هێناوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەباس ئارام سەبارەت بە کارداکانی ئەو گومرۆکە، زیادی کرد: بەرزبوونەوەی لەسەدا 60ی ترانزیتی کڵا لە گومرۆکی باشماخی مەریوان، نیشاندەری گەشەی بازرگانی و بەرزبوونەوەی پێگەی ئابووریی ئەو گومرۆکە بە بەراورد لەگەڵ شوێنەکانی دیکەی ئێرانە و هاوکات دەتوانێ ڕەخسێنەری هەڵی زیاتر بێت بۆ گەشەی بازرگانی وب ڕاکێشانی سەرمایەدانەری ناوخۆیی و بیانی.

ناوبراو بە ئاماژە بە پێگەی گومرۆکی باشماخ و مسۆگەرکردنی پلەی یەکەمی ئێران لە ڕەوتی هاوردەی کاتی بۆ لێکدانەوە بەپێی ماددەی 51، ڕاشیگەیاند: لە ماوەی 11 مانگی ڕابردوو، 183 هەزار تۆن کاڵا بە بایەخی زیاتر لە 301 ملیۆن دۆلار بە شێوەی هاوردەی کاتی، لە ڕێگەی گومرۆکی باشماخەوە هێنراوەتە وڵات و هاوکات وەک سێهەمین گومرۆکی گەورەی ئێرانم پاش گومرۆکەکانی شەهید ڕەجایی و پەرویزخان، توانیویەتی 2 ملیۆن و 760 هەزار تۆن کاڵا ئاڵوگۆڕ بکات کە ئەم ڕێژەیە بە نیسبەتی ساڵی ڕابردوو، لەسەدا 60 زیادی کردووە.

News ID 54380

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha