بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپێک لە وەرزشوانانی ئێرانی پێکهاتوو لە یانەی نیشتمانەی بایسیکێڵسوارانی ئێران، بە یادی 5400 شەهیدی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە مەودای سنووری نێودەوڵەتی باشماغ تا بەر مۆنۆمێنتی هەڵەبجە بە بایسیکێڵ پێوا.
ئەم وەرزشوانانە پاش پێشوازیی گەرم لە لایەن پارێزگار و شارەوان و بەرپرسانی پارێزگای هەڵەبجە، بە گوڵبارانی مەزاری شەهیدان و خوێندنی فاتیحا، یادی قوربانیانیان ئەو کارەساتەیان زیندوو ڕاگرت.
Your Comment