بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، ڕایگەیاند کە تورکیا نزیک بە 100 بنکە و ناوەندی چاوەدێری سەربازی لە هەرێمی کوردستان و پارێزگای نەینەوا هەیە. ناوبراو جەختی کرد کە چوونە دەرەوەی هێزەکانی تورکیا لە عێراق پێوەندی بە چوونە دەرەوەی پەکەکە لە خاکی عێراقە.
ئەعرەجی لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلعەهد وتی: تورکیا تەنیا یەک بنکەی لە پارێزگای نەینەوا هەیە، بەڵام بنکە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان کراوەن.
ناوبراو جەختی کرد: هیچ بڕیارێکی فەرمی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ بوونی هێزەکانی تورکیا لە خاکی ئەو وڵاتە لە ئارادا نییە و جێگیر کردنی ئەو هێزانە دەگەڕێتەوە بۆ دەیەکانی 90 ی زایینی.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق جەختی کرد: بوونی پەکەکە لە عێراق نایاساییە و ئێمە داوا لە ئەو پارتە دەکەین بڕیارەکەی عەبدوڵڵا ئۆجالان بۆ دانانی چەکەکانیان جێبەجێ بکەن، چونکوو ئە وهەوڵە هەنگاوێکی سەرەکی بۆ چوونە دەرەوەی تەواوی هێزەکانی تورکیا لە عێراقە.

ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق ڕایگەیاند کە تورکیا زیاتر لە 100 بنکەی سەربازی لە عێراق هەیە کە 99 یان لە هەرێمی کوردستانە.
News ID 54220
Your Comment