AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ١٤ ١٥:١١

ئێران بە تووڕییەوە باڵیۆزی تورکیا بانگهێشت دەکات

ئێران بە تووڕییەوە باڵیۆزی تورکیا بانگهێشت دەکات

باڵیۆزی تورکیا لە تاران بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای لێدوانەکانی ئەم دواییەی وەزیری دەرەوەی تورکیا و بانگەشەکانی دژ بە ئێران، باڵیۆزی تورکیا لە تاران بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرا.

هاکان فیدان حەوتەی ڕابردوو دژ بە ئێران قسەی نەشیاوی کردبوو و ئێران تۆمەتبار کرد بەوەی کە دەیەوێت بە پشتگیری کوردی سووریا و هەندێ کەمینەی ناو ئەو وڵاتە کێشە بۆ حکوومەتی دیمەشق دروست بکات.

News ID 54203

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha