AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ٦ ٠٨:٥٨

نتانیاهۆ هەڕەشی لە جۆلانی کرد

نتانیاهۆ هەڕەشی لە جۆلانی کرد

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هەڕەشەی لە دەسەڵاتدارەکانی سووریا کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بنیامین نتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە لە بەردەم ژمارەیەک ئەفسەری ئیسرائیلی لە شاری هۆلۆن لە باشووری تەلئەبیب وتی: ئێمە دەمانەوێت باشووری سووریا ببێتە ناوچەیەکی داماڵینراو لە چەک.

ئاماژەی بەوەشکرد، تەلئەبیب هەرگیز ڕێگە نادات فەرمانڕەوا نوێیەکانی سووریا لە باشووری ئەم وڵاتە دەسەڵاتیان هەبێت.

نتانیاهۆ وتی: دەبێت پارێزگاکانی قونەیترە و دارا و سویدە لە چەکدار دابماڵێندرێت. هەرگیز ڕێگە بە هیچ هەڕەشەیەک نادەین لە لایەن هۆزی دروز لە باشووری سووریا لە دژی ئێمە.

پێویستە بگوترێ کە پاش ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە سووریا، ڕژێمی زایۆنیستی جگە لە بۆردومانی سەختی وڵات، دەستدرێژی زەمینی ئەنجام داوە و ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەو وڵاتەی داگیر کردووە. ڕژێمی تێرۆریستی جۆلانی تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی جیددی بۆ دەرکردنی داگیرکەران لە خاکی سووریا نەناوە.

News ID 54102

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha